ئه‌مریكا سێ مانگ مۆڵه‌ت ده‌داته‌وه‌ عێراق

هەواڵ / ئابوری :: 15/06/2019‌ :: 2588‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ده‌ركردنى عێراقى له‌ كڕینى گازى سروشتى و كاره‌باى ئێرانى بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ درێژكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌مجاره‌ واشنتن ئه‌و واده‌یه‌ بۆ به‌غدا درێژده‌كاته‌وه‌. 


ئاژانسى فرانس پرێس له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى عێراقییه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌: وڵاته‌كه‌ى گره‌نتى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگه‌پێدانه‌ى ئه‌مریكاى كردووه‌ بۆ ماوه‌ى 90 رۆژى تر بۆ هاوده‌كردنى گازى سروشتى و وزه‌ى كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ وتیشى: "ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ له‌پاش دانوستانێكى چڕوپڕیان بووه‌ به‌ر له‌وه‌ى ئه‌و ماوه‌یه‌ى پێشوو كۆتایی بێت كه‌ ئه‌مریكا بۆ عێراقى دانابوو".

عێراق پشت به‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌ى وزه‌ى ئێران ده‌به‌ستێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى ناوخۆیی به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزى گه‌رمادا و كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 28 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ گازى سروشتى و 1300 مێگاوات كاره‌با له‌ ئێران ده‌كڕێت.

داڕشتنه‌وه‌: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure