هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئه‌مریكا له‌ عێراق

هەواڵ / عێراق :: 15/06/2019‌ :: 3281‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سوپاى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ به‌ره‌به‌یانى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى حوزه‌یرانى 2019) به‌ هاوه‌ن هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئاسمانى "بەلەد"ی هێزەکانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌ مه‌شقپێكه‌رانى سه‌ربازى ئه‌مریكى تێدایه‌.


ئه‌و بنكه‌یه‌ى هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ى به‌له‌د له‌ باكورى به‌غدای پایتەخت.

به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى سوپا ئه‌و هێرشه‌ بووه‌ته‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى زیانى گیانى به‌دواوه‌ بێت.

ئه‌م هێرشه‌ له‌پاش ئه‌وه‌هات كه‌ شه‌وى رابوردو موشه‌كێكى كاتیۆشا له‌ ناوچه‌ى چادریه‌ى به‌غدا كه‌وته‌وه‌.
  
بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو هیچ زیانێکی نەبووە.

شەوی پێنجشەممەش موشەکێکی کاتیۆشا لە هه‌مان ناوچه‌ کەوتەخوارەوە و دەوترێت ماڵی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی کردووەتە ئامانج.

داڕشتنه‌وه‌: هـ. ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure