ئاگرێك سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى گرتوه‌ته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/06/2019‌ :: 169‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكه‌ ئاگرێك سنورى شاخه‌كانى بۆین و چنار و مۆردین و چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى گرتوه‌ته‌وه‌، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانيش دەڵێت: "تائێستا زیاتر له‌ 100 دۆنم دارستان و ره‌ز و باخى هاووڵاتیان سوتاوه‌".


زانیار عومه‌ر، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگری شارستانی هه‌ڵه‌بجه‌ (ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێره‌ له‌هه‌ر سێ شاخی چنار و مۆردین و بۆین و گوندى خه‌رپانێ ئاگركه‌وتۆته‌وه‌ و تیمه‌كانمان سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى ناوچه‌كانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكردنیان ئه‌سته‌م بووه‌.

وتیشی: "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ى كه‌ ئه‌و ئاگرانه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێك ئامێرى ئاگركردنه‌وه‌ و زه‌ڕه‌بینمان له‌ شوێنى ئاگره‌كان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێده‌چێت به‌هۆى ئه‌و ئامێرانه‌وه‌ ئاگره‌كان كرابێتنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: به‌هۆى ئه‌و ئاگره‌وه‌ تائێستا زیاتر له‌ 100 دۆنم له‌ دارستانى سروشتى و به‌شێك له‌ ره‌ز و باخى هاوڵاتیانى سنوره‌كه‌ و پوش و پاوانى ناوچه‌كه‌ سوتاون.

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure