زیاتر له‌ 250 گرێبه‌ست له‌نێوان كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان واژۆكراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 157‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


له‌ماوه‌ی سێ رۆژی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌لیكترۆنی و میدیا له‌ هه‌ولێر، زیاتر له‌ 250 گرێبه‌ست له‌نێوان كۆمپانیا ناوخۆیی و بییانییه‌كان واژۆكراوه‌.

 
پێنجشه‌ممه‌ی رابوردوو 13ی حوزه‌یرانی 2019 بۆ جاری یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، پێشانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌لیكترۆنی و میدیا له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌، كه‌ زیاتر له‌ 125 كۆمپانیا له‌ 14 وڵات به‌شدارییان تیادا كردووه‌.

سه‌ربه‌ست عه‌بدوڵا، به‌رپرسی زانیارییه‌كانی كۆمپانیای كوردستان بۆ ئه‌لیكترۆن و میدیا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و پێشانگەیه‌ ده‌رفه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی بۆ لێكتێگه‌شت و رێككه‌وتنی له‌نێوان كۆمپانیا ناوخۆیییه‌كان هه‌رێم و بیانییه‌كان ڕه‌خساندووه‌، به‌جۆرێك رێگای دوورو خه‌رجكردنی پاره‌ی زۆری بۆ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌و وایكردووه‌ له‌هه‌ولێره‌وه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان بكرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی كه‌لوپه‌لی ئه‌لیكترۆنی و میدیایی.

به‌پێی راپۆرتی سه‌رپه‌رشتیارانی پێشانگه‌كه‌، له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا زیاتر له‌ 250 گرێبه‌ست له‌نێوان كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ رێككه‌وتنی نێوان كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان بگاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌.

بڕیاره‌ پێشانگه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت و هه‌ر له‌م مانگه‌شدا چه‌ند پێشانگه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure