سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/06/2019‌ :: 12843‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

بڕیاره‌ سبه‌ى درێژه‌ به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار بدرێت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تێك دابه‌شبكرێت.

 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌، به‌ دواڕۆژى وت:"رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى داد دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى: ناردنى به‌شه‌ مووچه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و له‌پاش گه‌یشتنى ئه‌و پاره‌یه‌ش مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت كه‌ نه‌دراون.

به‌پێى وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و چەند وەزارەتێکی دیکەش دابەشدەکرێت و پێش 23ی ئەم مانگەش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانى تر ده‌درێت.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure