دۆناڵد ترامپ و شینزۆ ئابى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

هەواڵ / جیهان :: 14/06/2019‌ :: 339‌ جار بینراوە
شینزۆ ئابى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن و دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى حوزه‌یران، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا، له‌باره‌ى دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كییه‌وه‌ گفتوگۆیان كرد.

پاش ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى شینزۆ ئابى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن بۆ تاران كۆتایی هات ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانە په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆشكى سپى ئه‌مریكا ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "سه‌رۆكى ئه‌مریكا سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆنى كردووه‌، به‌هۆى هه‌وڵه‌كانییه‌وه‌ له‌پێناو ئاسایی كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و ئه‌مریكا".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ وردى باس له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى ئابى كرا بۆ تاران".

به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه‌ى كۆشكى سپى "به‌شێكى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى شینزۆ ئابى و ترامپ ته‌رخانكراوه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه‌ له‌ كه‌نداوى عوممان كرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتى گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌وت".

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا شینزۆ ئابى، سەردانێكی دوو رۆژى بۆ تاران ئه‌نجامدا، كه‌ لە مێژووی كۆماری ئیسلامی ئێراندا ئەمە یەكەمجارە سەرۆك وەزیرێكی ژاپۆن سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure