مووچەی چەندین وەزارەت دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 14/06/2019‌ :: 33637‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشکردنی مووچە خێرا دەکات و هەفتەی داهاتووش چەندین وەزارەت دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت: ئەم هەفتەیە بەغدا بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و وەزارەتی داراییش دابەشکردنی مووچە خێرا دەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: هەفتەی داهاتوو مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی داد و  خوێندنی باڵا و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و چەند وەزارەتێکی دیکەش دابەشدەکرێت.

راشیگەیاند: پێش 23ی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

پ: رێباز 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە