ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاشكرا بوو كه‌ یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/06/2019‌ :: 27195‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ، ئاریان عه‌لی

 بڕیاره‌ یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 16ى حوزه‌یرانى 2019 دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئازار ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تێك دابه‌شبكرێت، هه‌فته‌ى داهاتووش به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێم ده‌نێرێت بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زارته‌كان 

 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت:"رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى داد دابه‌ش ده‌كرێت".

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشى :" بڕیاره‌ له‌ 13ى حوزه‌یراندا حكومه‌تى ناوه‌ندى ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى مووچه‌ بكات و راسته‌وخۆ به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمیش ده‌نێرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌و له‌پاش گه‌یشتنى ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌ به‌غدا ماوه‌ مووچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت كه‌  نه‌دراون.

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق
 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure