کچی شای سعودیە لە فڕەنسا دادگایی دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 14/06/2019‌ :: 304‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەرچاوەیەکى دادوەرى ئاشکرایکرد: شازادە حیسە کچى سەلمان بن عەبدولعەزیز شاى سعودیە، لە 9ى تەمموزى 2019 لە فڕەنسا دادگایی دەکرێت، بەتۆمەتى ئەوەى لە شوقەکەى خۆى لە پاریس ساڵى 2016 هێرشی کردووەتەسەر کرێکارێک و سوکایەتی پێکردووە.


دادگاى فڕەنسا لە مانگى کانونى یەکەمى 2017 یاداشتێکى دەستگیرکردنى بۆ ئەو شازادەیە دەرکردبوو بەتۆمەتى بەکارهێنانى توندوتیژى و واپێشبینى دەکرێت کە لە 9ى تەمموزى 2019 دادگاى فڕەنسا بە غیابى و بەبێ ئامادەبوونى پارێزەرەکەى دادگایی بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵى 2016 ئەو کرێکارە بانگێشت کراوە بۆ چاککردنى بۆڕى ئەو شوقەیەى شازادە حیسە تیایدا نیشتەجێ بووە و پاشان ئەو کرێکارە هەڵساوە بە گرتنى چەند وێنەیەک لەناو ئەو شوقەیە و لە ئەنجامدا شازادە توڕە بووە و فەرمانى بە پاسەوانەکەى خۆى کردووە، کە مۆبایلەکە لێوەرگرن و بە بەستراوى بیهێننە ژێر پێیەکانى تاکو ماچى بکات و پاشان لێیانداوە و قسەى ناشرین و سوکایەتى پێکردووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure