دواى 30 ساڵ كونسڵخانه‌ی عه‌ممان له‌ به‌غدا كرایه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 13/06/2019‌ :: 176‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دوێنێ چوارشەممە 12ى حوزەیرانى 2019، دواى 30 ساڵ له‌ داخستنی، كونسڵخانه‌ی عه‌ممان له‌ به‌غدا كرایه‌وه‌و محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم وەزیرى دەرەوەى عێراق له‌ به‌غدا له‌ گه‌ڵ یوسف بن عەلەوى وەزیرى دەرەوەى عەممان كۆبووه‌وه‌.


لەوبارەیەوە ئەلحەکیم بە پێویستى زانى کە بە هاوبەشى وڵاتانى ئیقلیمى، هەوڵێکى جددى بدرێت بۆ کەمکردنەوەى ئەو بارگرژییەى ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت.

ئەوەشى خستەڕوو کە یاداشتێکى تێگەیشتنى سیاسى لەگەڵ عەممان واژۆ دەکرێت، سەبارەت بە پرسى فەلەستین و دۆخى ئێستاى سوریا.

لاى خۆشییەوە یوسف بن عەلەوى وەزیرى دەرەوەى عەممان لە بەیاننامەیەکدا پەیوەندییە دووقوڵییەکانى نێوان عێراق و عەممانى بەرز نرخاند و باسى لەو خاڵە هاوبەشانە کرد کە لە بەرژەوەندى هەردوو وڵاتدا هەیە و ئاماژەى بەوەشکرد کە لەسەر ئاستى کۆمکارى عەرەبى-یش کۆمەڵێک بابەتى گرنگ و چارەنووسساز دەخەنەڕوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بن عەلەوى بە بۆنەى کردنەوەى کۆنسڵخانەى وڵاتەکەى لە بەغداى پایتەخت سەردانى عێراقى کردبوو، کە لە ساڵى 1990وە بەهۆى داگیرکردنى کوەیتەوە ئەو کونسڵخانەیە داخرابوو.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure