وێنە: خانمێک 30 ساڵە کۆنترین حەمامی سلێمانی بەڕێوەدەبات

هەواڵ / گەلەری :: 13/06/2019‌ :: 2026‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ
فۆتۆ: حەمەسور

حەمامی موفتی یەکێکه‌ لە کۆنترین گه‌رماوه‌كانى سلێمانی کە لەگەڵ دروستبونی شاردا دروستکراوە و تائێستاش هەر لەسەر شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ى ماوه‌ و دەرگای بەڕووی میوانەکانیدا کراوەتەوە. 


ئامینە محه‌مەد (لەدایکبوی ساڵی 1969) ماوەی 30 ساڵە هه‌م تونچى و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌رماوه‌كه‌یه‌ و وەک خۆی باسی لێوەدەکات: دوای مردنی هاوسەرەکەی هیچ کەس نەبووە بەشی پیاوان بەڕێوەببات، بۆیه‌ بڕیاریداوه‌ كه‌ تەنها بۆ خانمان بێت.

گه‌رماوه‌كه‌ ئەگەرچی لە هاویناندا سەردانكه‌رى کەمترە، بەڵام لە وەرزی زستاندا ژمارەیەکی زۆر لە خانمان رووى لێده‌كه‌ن.

ئامینە دەڵێت: هۆگری حەمامەکەیە و خۆشیدەوێت و یادگاری زۆری لەگەڵ هەیە. ده‌شڵێت: ئەگەرچی کاره‌كه‌ى دژواره‌، بەڵام تا له‌ ژیاندا مابێت بەردەوام دەبێت و له‌ڕێیه‌وه‌ بژێوی ماڵ و منداڵی پێدابینده‌كات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure