کوڕێک باوکی خۆی كوشت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 13723‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی کەسێکی راده‌گه‌یه‌نێت کە دوو رۆژ لەمەوبەر باوکی خۆی بەدەستڕێژی گولـلە کوشتووە و تاوانەکەی شاردوەتەوە.


عەقید سەڵاحەدین سابر، بەڕێوەبەری پۆلیسی لەیلان (ئەمڕۆ پینجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: دوو رۆژ پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (خەتاب عومەر رەشید حارس) تەمەن 42 ساڵ لەنزیک گوندی بەیانلو سەر بە ناحیەی لەیلان دۆزرایەوە کە بە دەستدڕێژی گولـلە کوژرابوو لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ و چەکێکی کڵاشینکۆفیش لە نزیک رووداوەکە دۆزرایەوە.

وتیشی: "دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی ئیفادەی خێزانەکە کە پێشتر یەکێک لە کوڕەکانی بەناوی (ئەحمەد) تەمەن 17 ساڵ هەڕەشەی کوشتنی لە باوکی كردبوو، توانرا لەماڵی خزمێکی لەناو گوندەکە کە خۆی حەشاردابوو دەستگیربکرێت و دانی ناو بەتاوانەکەشیدا".

ئەفسەرەکەی پۆلیس رونيشیکردەوە: بکوژەکە هۆکاری کوشتنی باوکی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا بەهۆی سوتاندنی دەغڵ و دانی چەند جوتیارێکی گوندەکەوە لەلایەن باوکیه‌وە بەتوندی لێیدراوە و ئەویش وەکو کاردانەوەیەک بڕیاریداوە بیکوژێت.

قوربانییەکە لەنێو ناحیەی لەیلان كاری سەوزە فرۆشی كردووه‌ و پێنج منداڵی هەیە، (سێ کوڕ و دوو کچ).

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure