سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن پێشنیارێك ده‌داته‌ خامنه‌یی

هەواڵ / جیهان :: 13/06/2019‌ :: 137‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 50 ساڵی رابوردووودا ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسه‌كه‌ى تۆكیۆیه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.


رادیۆ فه‌ردای فارسی له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌: (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی حوزه‌یران) ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران متمانه‌ی به‌ دانوستانی راستگۆیانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه‌.

خامنه‌یی داوای ئابی بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه‌.

رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: "ئه‌وه‌ی كه‌ ترامپ ده‌ڵێت نایه‌وێت رژێمی ئێران بگۆرێت، درۆیه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بیتوانیایه‌ ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ناتوانێت".

ئامانجی سه‌ره‌كی شینزۆ ئابی له‌ گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئێران دوای 40 ساڵ، رازیكردنی عه‌لی خامنه‌ییه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی گروپی (20) بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure