هەزاران دۆنم زەوی چەند گوندێک سوتان

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1145‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف

(ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2019) ئاگر لەگوندەکانی سنوری ناحیەی شوان و قەرەهەنجیر کەوتۆتەوە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش کۆنترۆڵ نەکراوە.

هاوڕێ کازم، خەڵکی گوندی گوڵم کەوە کە گوندێکی ئەو سنورەیە و ئاگری لێکەوتوەتەوە، بەدواڕۆژی راگەیاند: "چەند کاتژمێرێکە ئاگرێکی گەورە لەگوندەکەمان کەوتۆتەوە و هەرەزۆری زەوییە کشتوکاڵییەکان سووتاون".

وتیشی: "ئاگرەکە زۆر زۆرە، تیمەکانی بەرگری شارستانی چەمچەماڵ و شوان و قەرەهەنجیر لەگەڵ گوندنشینان و جوتیاران لەهەوڵدان، بەڵام تائێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت و تەشەنەدەکات".

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ ئاگرەکە لەگوندەکانی (گۆران و گوڵم کەوە و ئاوباریک)ە کە دەکەونە سنوری ناحیەکانی شوان و قەرەهەنجیر.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure