په‌رله‌مانى عێراق رۆژێكى وه‌ك بۆنه‌ى نيشتمانى دياريكرد

هەواڵ / عێراق :: 13/06/2019‌ :: 310‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

له‌ دانيشتنى (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌يران)، به‌ كۆى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران، رۆژى 13ى حوزه‌يرانى وه‌ك بۆنه‌ى نيشتمانى دياريكرد.

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌دواڕۆژى راگه‌ياند: به‌ كۆى ده‌نگى په‌رله‌مانتاران، په‌رله‌مان بڕيارێكى په‌رله‌مانى په‌سه‌ند كرد كه‌ به‌پێى ئه‌و بڕياره‌ رۆژى 13-6ى هه‌موو ساڵێك وه‌ك بۆنه‌يه‌كى نيشتمانى دياريكرا.

وتيشى: "بڕياره‌كه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى راسپاردوه‌، رۆژى 13ى حوزه‌يرانى هه‌موو ساڵێك وه‌ك بۆنه‌يه‌كى نيشتمانى دانرێت، به‌هۆى فه‌تواى جيهادى و دامه‌زراندنى حه‌شدى شه‌عبى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تيرۆرستى داعش".

روونيشيكرده‌وه‌: به‌پێى بڕياره‌كه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران كراوه‌، پرۆژه‌ياساى بۆنه‌ و پشووه‌كان به‌پێى ماددەی 12ى ده‌ستورى هه‌ميشه‌يى ته‌واوبكات، له‌ناويشياندا ئه‌م بڕيار و بڕگه‌يه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure