دوانیان ژنن
دادگا چوار کەس سزادەدات

هەواڵ / کوردستان :: 13/06/2019‌ :: 176‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئاسایشی سلێمانی لەسەر کێشانی ماددەی هۆشبەر چوار کەس دەستگیر دەکات و دادگای سلێمانیش سزایان دەدات.

رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: "ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى توانییان لەڕۆژانى  27/12/2018 تا ڕۆژى 25/2/2019 بەبڕیارى دادوەر، لەپارێزگاى سلێمانى چوار کەس دەستگیربکەن".

راشیگەیاند: ئەو چوار کەسە بەپێی ماددەى ( 14ی موخەدەرات) لەلایەن دادگاى تاوانەکانى سلێمانى/2 ، ڕۆژانى 10/6/2019 و 12/6/2019 سزادران.

سزاکانیش بەمشێوەیەن: تاوانبار (ڕ. ع. س) لەدایکبوى ساڵى ( 1991 ) ڕەگەزى (نێر)، پیشەى کاسب، سزادرا بۆ ماوەى (2) ساڵ و غەرامەکردنى بەبڕى (450.000) چوارسەد و پەنجا هەزار دینار، تاوانبار (ش. ز. ف) لەدایکبوى ساڵى (1970) رەگەزى (مێ)، پیشەى ژنى ماڵ، سزادرا بۆ ماوەى (2) ساڵ و غەرامەکردنى بەبڕى (450.000) چوارسەد و پەنجا هەزار دینار، تاوانبار (ژ. ع . ح) لەدایکبوى ساڵى (1979) رەگەزى (مێ)، پیشەى ژنى ماڵ، سزادرا بۆ ماوەى (2) ساڵ و غەرامەکردنى بەبڕى (450.000) چوارسەد و پەنجا هەزار دینار، تاوانبار ( ک. م. ع) لەدایکبوى ساڵى (1970) رەگەزى  (نێر)، پیشەى کاسب، سزادرا بۆ ماوەى (6) مانگ و غەرامەکردنى بەبڕى (450.000) چوارسەد و پەنجا هەزار دینار.

داڕشتنەوە: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure