ئێران: كه‌شتیوانه‌كانی هه‌ردوو گوێزەرەوە نەوتییەکەی عومان رزگاركراون

هەواڵ / جیهان :: 13/06/2019‌ :: 242‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی پاراستنی ئه‌منی ده‌ریایی ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت: كه‌شتیوانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌و دوو گوێزەرەوە نەوتییەی له‌ ده‌ریای عوماندا هێرشیان كرابووه‌ سه‌ر، رزگار كراون.


عه‌لیڕه‌زا خوجه‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌ی  پاراستنی ئه‌منی ده‌ریایی ئێران، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فارس رایگه‌یاند: (به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی حوزه‌یران)، له‌ ده‌ریای عوماندا، هێڕشكرایه‌ سه‌ر  دوو گوێزه‌ره‌وه‌ی زەبەلاحی نه‌وت و ناوه‌ندی به‌دواداچوون و رزگاركردنی ده‌ریایی ئێرانیش هه‌ر 44 كه‌سی ناو هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ كه‌شتیوانه‌كان، كارمه‌ندانی ناو كه‌شتی و به‌شی خزمه‌تگوزاری، رزگار كردوه‌.

لای خۆیشیه‌وه‌ وته‌بێژی هێزی ده‌ریایی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئاگاداری هێرشەکانی سه‌ر ئه‌و دوو گوێزەره‌وه‌ی نه‌وتەن کە له‌ ده‌ریای عومان ئەنجامدراوە و لەئێستاشدا سه‌رقاڵی ناردنی هاوكارین بۆیان.

داڕشتنەوە: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure