وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل-ەوە چەند بڕیارێکی ده‌ركرد

هەواڵ / ئابوری :: 13/06/2019‌ :: 2889‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم بڕیاریدا، رێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگرێته‌به‌ر كه‌ ئۆتۆمبێلى ژێرئاو كه‌وتوو و لێدراو هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شى سه‌رپێچى رێكاره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وا به‌ بڕى پێنج ملیۆن دینار سزاده‌درێن.


وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى (چوارشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یرانى 2019)دا بڕیاریدا رێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگرێته‌به‌ر كه‌ ئۆتۆمبێلى لێدراو، ژێرئاو كه‌وتوو به‌ شێوه‌یى نایاسایى هاورده‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن.

به‌پێى بڕیاره‌كه‌، له‌كاتى بوونى جیاوازى له‌نێوان پشكنینى ئۆتۆمبێل و پشكنینى كۆتایى كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى هونه‌رى هاتوچۆوه‌ ده‌كرێت، كۆمپانیاى پشكنه‌ر به‌ بڕى پێنج ملیۆن دینار سزاده‌درێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانى وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ رێگرى له‌ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلی لێدراو، چاككراو و ژێرئاو كه‌وتوو له‌ 1ى ته‌مموزى 2019، جێبه‌جێده‌كرێت.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ:

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure