راوكردنی ماسی دەستپێدەكاتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 531‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بڕیارە لەڕۆژی 15ی ئەم مانگەوە راوكردنی ماسی دەستپێبكاتەوە و رێنماییەكانی راوكردنیش ئاشكرا دەكرێن.

عەمید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی سەرلەبەیانی (ئەمڕۆ 13ی حوزەیرانی 2019) لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: "لەڕۆژی 15ی ئازار قەدەغەكردنی ماسی راگەیەندرا،  رۆژی 15ی حوزەیرانیش راوكردن ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام بە چەند رێنماییەك ئەوانیش، بۆ راوكردن شاشەی تۆڕەكە نابێت لە هەشت سانتیمەتر كەمتر بێت و بەقولاپ ئاساییە، راوكردن لەهەموو كاتێكدا بەتەقەمەنی و ژەهر قەدەغەیە".

ناوبراو روونیكردەوە: لەماوەی سێ مانگی رابوردوودا كە قەدەغەی راوی ماسی بووە، لەسەر راوكردن 83 هاووڵاتی دەستگیركراون و 939 تۆڕیش گیراون، هەروەها 26 ماسی راوكراو دەستیان بەسەردا گیراوە و دەیان ماسیش ئازادكراون.

پ: چ. ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure