داوادەکرێت خامنه‌یی ده‌ست لەکار بکێشێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 167‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ ناوخۆی ئێراندا داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئایه‌توڵا خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن. 

سایتی ئێران ئینتەرناشناڵی فارسی  له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاویكرده‌وه‌: ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی دیاری سیاسی و مه‌ده‌نی ئێران،  رۆژی چوار شه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یران، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئایه‌توڵا خامنه‌ییان كردوه‌ و رایانگه‌یاندوه‌: تا ئه‌و كاته‌ی رابه‌ری باڵای ئێران حاكمی ئێران بێت و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له‌ ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام نه‌بێت، ئێران هیچكات چاوی به‌ ئازادی ناكه‌وێت.

هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یەدا هاتووه‌: گشت به‌ڵگه‌ و شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن سه‌رۆك كۆمار و په‌رله‌مانتاران هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه‌ و ته‌نیا فه‌رمانه‌كانی خامنه‌یی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

نووسراویشە: له‌ بارودۆخی ئێستادا  له‌ ئێران نه‌ كۆمارێك هه‌یه‌ و  نه‌ ئازادیش، ته‌نیا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ید عه‌لی خامنه‌ییه‌.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure