بەم ڕێكارانە زانیاریەكانت لە ناو ئایفۆندا بپارێزە

هەواڵ / زانست :: 13/06/2019‌ :: 375‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

زانیاریەكانی ناو مۆبایلەكەت تۆمارێكی ئامادەی تەواوی ژیانی تایبەتی خۆتە و هەموو زانیاریەكی تێدایە سەبارەت بەو كەسانەی كە پەیوەندیان پێوە كردوویت و كە پەیوەندیت پێوە كردوون هەروەها بەدرێژای ئەو ڕۆژە لە كوێ بوویت و تەنانەت وێنە و نامە تایبەتەكانت و زانیاریەكانی سەر پیشەكەت و ژمارە بانقیەكەت.

 

دیارە هەر ئەپڵیكەیشنێك زانیاری كۆبكاتەوە دەتوانێت بگاتە ئەم زانیاریانەی ناو مۆبایلەكەت بۆیە كارێكی پێویستە هەمیشە زانیاریەكانت بپارێزیت ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز 6 خاڵی گرنگی دیاری كردووە بۆ ئەم مەبەستە: 

1. شوێنی جوگرافیت: 
ئەم بەشە لە سێتینگدا ئەكتیڤ مەكە چونكە لە ناو هەموو ئەپلیكەیشنەكاندا شوێنەكەت ئاشكرا دەكات و زانیاریەكانت دەخاتە مەترسیەوە.
2. كامێرا: 
زۆر ئەپلیكەیشن داوات لێ دەكات ڕێگەی بدەیت بێتە كامێراكەتەوە، بەڵام تۆ تەنیا لەو ئەپلیكەیشنانەدا كارای بكە كە كامێراكەت لە بەشی سێتینگدا بەكاردەهێنیت و لە بەرامبەر ئەو ئەپلیكەیشنانەدا دایخە كە ناتەوێت كامێرای تێدا بەكاربهێنیت.
3. مایكرۆفۆن:
ئەمیش بە هەمان شێوەی كامێرا ڕەفتاری لەگەڵدا بكە و پێویستە ڕێگە بە هەموو ئەپلیكەیشنێك نەدرێت دەستی بە مایكرۆفۆنەكەت بگات.
4. ڕیكلامەكان: 
ئایفۆن بوار دەڕەخسێنێت بەكاربەر كەمتر ڕیكلامی بۆ بێت. ئەو دووگمەیە ئەكتیڤ بكە لە سێتینگدا كە لێی نوسراوە كەمكردنەوەی شوێنكەوتنی  ڕیكلامەكان.
5. وێنەی ڕاستەخۆ:
ئایفۆنە تازەكان توانای ئەوەیان تێدایە لە شێوەی ڤیدیۆی خێرادا وێنەی ڕاستەوخۆ بگریت چركەیەك پێش ئۆكەی كردنی دووگمەی وێنەگرتن.
داخستنی ئەم خەسڵەتە ڕێگری دەكات لە گەیشتنی وێنەكان بە شێوەی گرتە ڤیدیۆ كە ڕەنگە زانیاری دەنگی و گرتەی ناپێویست ئاشكرا بكەن سەبارەت بە ژیانی تایبەتیت.
6. خوێندنەوەی نامەكان سەرەڕای داخستن:
بۆئەوەی زانیاریە تایبەتیەكانت لە دەووروبەرت بشاریتەوە پێویستە خەسڵەتی نامەی تەواو دابخەیت كە لەسەر شاشەی مۆبایلەكەت دەردەكەوێت سەرەڕای داخستنی شاشەكە.

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure