زیاتر له‌ هه‌زار لاپه‌ڕه‌ ده‌رباره‌ى حه‌سه‌ن زیره‌ك

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونوه‌ى یادى 47 ساڵه‌ى كۆچى دوایى هونه‌رمه‌ندى ناودار حه‌سه‌ن زیره‌ك-دا كه‌ رۆژى 16ى حوزه‌یرانى 2019 ده‌كات، كتێبێكى تایبه‌ت به‌ ناونیشانى (حه‌سه‌ن زیره‌ك، چریكه‌یه‌ك بۆ شادى) بڵاوده‌كرێته‌وه‌.


كتێبه‌كه‌، چه‌ند نووسه‌ر و ئه‌كادیمى و هونه‌رمه‌ندێك به‌شدارن تێیدا و له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس مه‌ریوان مه‌سعود-ه‌وه‌ ئاماده‌ و سه‌رپه‌رشتى كراوه‌ و بریتییه‌ له‌ كۆى حه‌وت كتێبه‌ له‌ یه‌ك كتێبدا كه‌ گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوه‌ و كتێب و زانیارى و وێنه‌ و ئاواز و شیعر و نۆتانه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ تائێستا له‌سه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ك نووسراونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌كراون. 

مه‌ریوان مه‌سعود سه‌رپه‌رشت و ئاماده‌كاى كتێبه‌كه‌ به‌ دواڕۆژى وت: "(حه‌سه‌ن زیره‌ك، چریكه‌یه‌ك بۆ شادى) هه‌م ژیان و هه‌م به‌رهه‌م و هه‌م شیعر و نۆته‌ و ئاوازه‌كانى به‌شێك له‌ رووباره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ هونه‌رییه‌كه‌ى زیره‌ك له‌خۆده‌گرێت و به‌رهه‌مى یه‌ك ساڵ كاركردنه‌، كه‌ به‌ پاڵپشتى براى به‌ڕێزم بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى و له‌سه‌ر ئه‌ركى د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى چاپكراوه‌". 

وتیشى: "ئه‌م كتێبه‌ 1080 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌ و به‌ دیزاینێكى ناوازه‌ و به‌رگى موجه‌له‌د چاپكراوه‌ و له‌ رۆژى 26/6/2019 كه‌ ساڵڕۆژى كۆچى حه‌سه‌ن زیره‌ك-ه‌ له‌ سه‌راى سلێمانى بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure