فه‌رمانگه‌ى ئاو دوامۆڵه‌ت ده‌داته‌ هاووڵاتیان و پاره‌ى ئاویش دیارى ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 13/06/2019‌ :: 404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى تائێستا پێوه‌رى ئاویان نه‌به‌ستووه‌ و هاوكات كاركردن به‌و پێوه‌ره‌ و بڕى پاره‌ بۆ سه‌رفكردنى ئاو بڵاوده‌كاته‌وه‌. 


سالار عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: 1ى ته‌مموزى 2019 دوامۆڵه‌ته‌ بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى تاوه‌كو ئێستا پێوه‌رى ئاو-یان نه‌به‌ستووه‌ و له‌ئێستادا ده‌توانن په‌یوه‌ندى به‌ تیمه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن، چونكه‌ له‌ دواى ئه‌و به‌رواره‌وه‌ هه‌ر ماڵێك پێوه‌رى نه‌بێت به‌ بڕى 100 هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

وتیشى: "دواى بەستنى پێوەرى ئاوى ماڵان کرێی ئاو كه‌ دێتەوه‌ لەڕێگەى کۆمپانیاى ئۆرانۆس وەردەگیرێت و بە مەتر سێجا ئەژمار کراوە و به‌پێى شوێنه‌كانى نیشته‌جێبوون و وه‌به‌رهێنان به‌مشێوه‌یەیه‌".

- لە سفر بۆ  5 مەتر سێجا  بڕى 50 دینار بۆ هەر مەترێک دەبێت.
- لە 5 بۆ  15 مەتر سێجا 150 دینار بۆ هەر مەترێك.
- لە 15 بۆ 30 مەتر سێجا بڕى 400 دینار دەبێت بۆ هەر مەترێک.
- لە 30 بۆ 60 مەتر سێجا بڕى 600 دیناره‌ بۆ هەر مەترێک.
- لە 60 مەتر سێجا بە سەرەوە بڕى 2000 دوو هەزار دینار دەبێت بۆ هەر مەترێک.
- پەرستگاکان  1 مەتر سێجا بڕى 500 دینار دەبێت.
- دامودەزگا حکومییەکان بۆ 1 مەتر سێجا بڕى 500 دینار دەبێت.
- کەرتى نیمچە حکومى بۆ 1 مەتر سێجا بڕى 750 دیناره‌.
- کەرتى بارزگانى و پیشەسازى و گەشتیارى و وەبەرهێنان بۆ 1 مەتر سێجا  1000 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر مه‌ترێك.

سالار عه‌زیز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: دواى به‌ستنى پێوه‌رى ئاو ئیتر له‌ رێگه‌ى كۆمپانیاى جێبه‌جێكارەوە كه‌ كۆمپانیاى ئۆرانۆسه‌ كرێى ئاوى ماڵان كۆده‌كرێته‌وه‌.

داڕشتنەوە: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure