له‌ ئۆتاوا-وه‌...ئاوڕێك له‌ تیپى مۆسیقاى باواجى كۆیه‌

هەواڵ / که‌لتور :: 13/06/2019‌ :: 123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێگه‌ى ڕۆشنبیریى كوردیى ئۆتاوا، ئێواره‌ كۆڕێكى تایبه‌ت به‌ ناونیشانى (ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ تیپى مۆسیقاى باواجى كۆیه‌)، بۆ سێ هونه‌رمه‌ندى باشوورى كوردستان رێكده‌خات.

به‌پێى بڵاوكراوه‌یه‌ك كه‌ پێگه‌ى رۆشنبیریى كوردیى ئۆتاوا بۆ دواڕۆژ-یان ناردووه‌ و كات و شوێنى ئه‌م چالاكییه‌ هونه‌رییه‌یان تێدا دیاریكردووه‌، كۆڕه‌كه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندان (ئاره‌زوو ئیسماعیل مه‌نسور) و (ئه‌میر كه‌بابچى) و (سه‌فین عه‌بدولڕه‌زاق) رێكده‌خرێت و تێیدا (ئاوڕێك) له‌ تیپى مۆسیقاى باواجى ده‌درێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تیپه‌ هونه‌رییه‌ به‌ناوبانگه‌كانى شارى كۆیه‌ و كوردستانیش.

تیپى مۆسیقاى باواجى كۆیه‌، ساڵى 1957 له‌لایه‌ن (باكورى)ى هونه‌رمه‌نده‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و پێگه‌یه‌كى دیارى له‌ بوارى گۆرانى و ئاواز و هونه‌رى ره‌سه‌نى كوردیدا هه‌یه‌. 

 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure