وەزیرێکی سعودیە لەسەر خەونی دەوڵەتی کوردی پەیامێکی ئاڕاستەی بارزانی کرد

هەواڵ / کوردستان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 15870‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

(رۆژی سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019) سامر سەبهان، وەزیری سعودیە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاوی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوت و دەربارەی خەونی دەوڵەتی کوردی پەیامێکی نوێی گەیاند.


وەزیرەکەی سعودیە لە دیدارەکەیدا هێرشیکردەسەر شیعەی عێراق و بە هەڵخەڵەتاندنی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان تۆمەتباری کردن.

سەبهان لە دیدارەکەیدا لەگەڵ بارزانی هۆشداریدا لە وتەکانی عەمار حەکیم کە لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانیدا وەک سەرۆکی هەرێم پێشکەشیکرد (بەبێ ئەوەی ناوی عەمار حەکیم بێنێت).

وتی: "شیعەکانی عێراق خەونی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردیان کوشت و خەونێکی نوێیان بەسەر گەلی کورددا سەپاند".

ئەوەشی وت: "ئەوانەی دوێنێ هەڵوێستەکانیان دژی ریفراندۆمی پێکهێنانی دەوڵەتی کوردستان بوو ئەمڕۆ رۆڵی بارزانی بەرز دەنرخێنن، سعودیە نایەوێت دەستوەربداتە کاروباری ئەوانی دیکە، بەڵام لەگەڵ خاوەن مافەکاندا دەبێت".

عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی ئیسڵاح رۆژی دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2019 لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمدا داوایکرد نێچیرڤان بارزانی پەڕەی رابوردوو لابدات و بەرەو خەونێکی کوردی نوێ بچێت، تەئکیدیشیکردەوە کە مەرج نییە خەونی کوڕەکان هەمان خەونی باوان بێت، لەبەرئەوەی دۆخەکە دەگۆڕێت و گەلەکانیش پێشدەکەون.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر سەبهان هێرشیکردبووە سەر عەمار حەکیم بەهۆی ئەوەی رەتیکردبووەوە سەردانی سعودیە بکات و مەرجی تایەفەگەری سەپاندبوو.

ئا: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure