كوڕى دۆناڵد ترامپ بانگهێشتى كۆنگرێس ده‌كرێت
هەواڵ / جیهان :: 12/06/2019 :: 443 جار بینراوە
دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى 6ى 2019 دۆناڵد ترامپ جونیه‌ر كوڕى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بانگهێشتى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ده‌كرێت و پێویسته وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى لیژنه‌ى هه‌واڵگرى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بداته‌وه. سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "ئه‌و دانیشتنه به نهێنى ئه‌نجام ده‌درێت".
بانگهێشته‌كه دوای ئەو زانیارییانه هاتووە كه "ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌ى ترامپ بۆ دەرچوونی باوكى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2016 دا یاساى وڵاتى پێشێل كردووه".
پ: ن.ر