ئەمریکا: رێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 124‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: هەڵوێستی واشنتن بەرامبەر بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران نەگۆڕاوە.


مۆرگان ئۆرتیگس، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمریکا رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەشەوە کە ئەمریکا لێی کشاوەتەوە، مۆرگان وتی: "هەڵوێستمان بەرامبەر بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە".

ئەوەشی ئاشکراکرد: وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا 16 سەرچاوەی داراییان سزاداوە کە یارمەتی رژێمی بەشار ئەسەد-یان داوە لە سوریا.

ئا: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure