واشنتن: ئێران هەموو هێڵە سورەکانى بەزاند

هەواڵ / جیهان :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 224‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

جۆن بۆڵتۆن راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا ئاشکرایکرد: ئێران هەموو هێڵە سورەکانى بەزاندووە و رێککەوتنى ئەتۆمیشى پێشێل کردووە.


ناوبراو لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا وتى: "بڕیارى دۆناڵد ترامپ لە پاشەکشەکردنى لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران و سەپاندنى ئابڵوقەى ئابوورى بەسەریدا، هەنگاوێکى ڕاست و دروست بوو.

لاى خۆشییەوە جەیمس جیفرى نێردەى ئەمریکا بۆ سوریا جەختى لەوە کردەوە، کە جموجۆڵ و چالاکییەکانى ئێران گەیشتۆتە یەمەن و سوریا و لوبنان، بۆیە گوشارەکانى واشنتن بەردەوام دەبێت لەسەر ئێران تا ئەو کاتەى ئامانجەکانى خۆى دەپێکێت.

لەلایەکى دیکەشەوە دواى سەردانەکەى هایکۆ ماس وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا بۆ تاران، ئێران هێرشێکى تووندى کردە سەر ئەڵمانیا و ئەوروپا و بڕیاریدا، کە بەردەوام بێت لە پیتاندنى یۆرانیۆم و پاشەکشە لە رێککەوتنە ئەئۆمییەکەى بکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure