سیخوڕێک بەدرێژایی ساڵى 2017 زانیارى سیاسەتەکانى ترامپى بۆ ئیمارات گواستۆتەوە

هەواڵ / جیهان :: 13/06/2019‌ :: 362‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سایتى ئینتەرسبت ناوى کەسێکى ئاشکراکرد، کە ئیمارات وەکو سیخوڕێک لەناو ناوەندە داراییەکانى ئەمریکا چاندبووى تاکو سیخوڕى بکاتە سەر ئیدارەى ترامپ و زانیارى هەواڵگرى سیاسەتەکانى ترامپ بەرامبەر رۆژهەڵاتى ناوڕاست بۆ ئیمارات بگوازێتەوە.


سایتەکە ئاشکرایکردووە: لە مانگى کانونى دووەمى 2017 و سێ رۆژ پێش ئەوەى دۆناڵد ترامپ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمریکا وەربگرێت، تۆماس باراک کە سەرۆکى لیژنەى پێدانى پۆستى سەرۆکایەتى و هاوڕێیەکى نزیکى ترامپ بوو، بە بۆنەى سەرکەوتنى ترامپ و وەرگرتنى ئەو پۆستە، بزنسمانێکى ئیماراتى هاوبەشى خۆى بەناوى (راشد ئال مالیک) بانگهێشتى خوانێک کرد کە 100 لێپرسراوى دیبلۆماسى ئامادەى بوون.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى دورودرێژى ئەو سایتە، هەواڵگرى ئەمریکا بۆى دەرکەوت کە ئال مالیک بەدرێژایی ساڵى 2017 سیخوڕى کردووە و زانیارى سیاسەتەکانى ترامپى بەرامبەر رۆژهەڵاتى ناوڕاست بۆ وڵاتى ئیمارات گواستۆتەوە.

ئەوەشى خستۆتەڕوو: ئال مالیک لە برى ئەو سیخوڕیکردنە مانگانە 10 هەزار دۆلارى پێدراوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure