ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکات لە دۆسیەی کوشتنی خاشقچی

هەواڵ / جیهان :: 12/06/2019‌ :: 161‌ جار بینراوە

تاگ :: خاشقچی

دواڕۆژ

بەرپرسێکی ئەمریکى ئاشکرایکرد: ترامپ سەرۆکى ئەمریکا بە سعودیەى راگەیاندووە کە پێویستە هەوڵى جددى بدات بۆ بەرەوپێشبردنى لێکۆڵینەوەکانى تایبەت بە کوشتنى رۆژنامەنووس جەمال خاشقچى کە ساڵى رابوردوو لە ناو کونسڵخانەى سعودیە لە ئەستەنبوڵ کوژرا.


ئەو بەرپرسە ئەمریکییەکە کە نەیویستووە ناوى خۆى ئاشکرابکات بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە: "رووداوى کوشتنى ئەو رۆژنامەنووسە سعودیە هێشتا دۆسییەیەکى گەرمە و پێویستە لەسەر سعودیەکان هەوڵى جددى بدەن بۆ تەواوکردنى".

وتیشى: "پێویستە پێش ئەوەى یادى ساڵانەى ئەو تاوانە بکرێتەوە لە مانگى تشرینى یەکەمى داهاتوو سعودییەکان گرنگى بەو لێکۆڵینەوەیە بدەن و کارى پێویستى بۆ ئەنجامبدەن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامانى ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەردوو حیزبى کۆمارى و دیموکراتەکان، داوایان لە ئیدارەى ترامپ کردبوو، کارى پێویست بەرامبەر سعودیە ئەنجامبدات بەهۆى دۆسیەى ئەو رۆژنامەنووسە و کوشتنى هاوڵاتیانى مەدەنى کە بەهۆى بۆردومانەکانى سعودیە کوژراون.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure