دارستانه‌ ده‌ستكرده‌ى كه‌لار سوتا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 159‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی ئاگرێکەوە زیاتر لە 500 دار لە دارستانی دەستکردی هەژار لە کەلار سوتا.


هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیان (ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌هۆكارێكى نادیار ئاگرێك له‌ نێو دارستانى ده‌ستكردى هه‌ژار لە نزیك كه‌مپى زانکۆى گه‌رمیان كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ى 15 دۆنم زه‌وى و زیاتر له‌ 500 دارى نێو دارستانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كى دیكه‌ سوتا. 

وتیشى: "هه‌رچه‌نده‌ له‌ كاتى دروستكردنى دارستانه‌كه‌ ئاگر بڕیشمان داناوه‌، به‌ڵام ئاگره‌كه‌ زیانى زۆرى هه‌بووه‌ و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه‌ توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت". 

دارستانى هه‌ژار له‌شارى كه‌لار زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌رى سێ هه‌زار دۆنم دروستكراوه‌ و نزیكه‌ى 40 هه‌زار دارى تێدایه‌. 

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure