دواڕۆژ
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند: وه‌ڵامى به‌هێزمان ده‌بێت بۆ هه‌ر هێرشێك یان جه‌نگێك كه دژى ئێران به‌رپابكرێت، ده‌شڵێت: "دهشپێشخهرى ههڵگرساندنى شه‌ڕ ناكه‌ین".
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 12ى حوزه‌یران، حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و شینزۆ ئابى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان له تارانى پایته‌خت سازكرد.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمارى ئێران باسى له دۆخى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كرد و وتى: "ئێمه وه‌ك ئێران هیچكات ده‌ستپێشخه‌رى له ئه‌نجامدانى شه‌ڕدا ناكه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر به توندى وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێك یان جه‌نگێك ده‌ده‌ینه‌وه كه بكرێته سه‌رمان".
وتیشى: "به‌شێك له ململانێكانى ئێستاى ناوچه‌كه، بۆ شه‌ڕى ئابورى ئه‌مریكا له دژى ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مریكا شه‌ڕى ئابورى له دژى ئێمه رابگرێت ئه‌وه پێشبینى رودانى چه‌ند روداوێكى ئه‌رێنى ده‌كه‌ین".
له كۆتایى قسه‌كانیدا باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى یابان كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سهركهوتوومان له‌گه‌ڵ ئابى ئه‌نجامداوه".
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا شینزۆ ئابی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند "بەردەوامدەبین لە هاوردەردنی نەوتی ئێران و ئێمە جەنگێكی دیكەمان لەناوچەكەدا ناوێت، هەرچییەكیشمان لەدەست بێت دەیكەین تا ئەوە روو نەدات".
وتیشی: "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنگژەیەكی بەردەوام لەهەڵكشانی هەیە، بەهەموو توانام هەوڵدەدەم كەمی بكەمەوە و وڵاتەكەشم پاڵپشتمە بۆ ئەم كارە".
ئابی ئاماژەی بەوەشكرد، دەكرێت ئەو تەنگژەیەی هەیە ئاستی بۆ دابنرێت لەناوچەكەدا و رێگە لە تێكچوونی زیاتری بگرین، بۆ ئەوەش زۆر بەڕاشكاوییانە دیدی خۆمان ئاڵوگۆڕ پێكرد لەمبارەیەوە.
ئا: ئاهەنگ حسێن
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور