ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌ كه‌وتنی موسڵ هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارن

هەواڵ / عێراق :: 12/06/2019‌ :: 106‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی سائیرون له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاشكرایكرد: له‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵ هیچ به‌رپرسێك سزا نه‌دراوه‌، سازشكردنه‌كانیش به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م كاری لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا.


ئه‌یمه‌ن شه‌ممه‌ری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵ چه‌ندین كه‌سی خستۆته‌ بازنه‌ی تێوه‌گلانه‌وه‌ کە كه‌سایه‌تی باڵای سیاسی تیایه‌، هێشتا نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانی و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن.

روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و لیژنه‌یه‌ چ خولی پێشووی په‌رله‌مان و چ له‌م خوله‌شدا نه‌یگه‌یشتۆته‌ هیچ ئه‌نجامێك، تا ئێستا كه‌سیش سزا نه‌دراوه‌ له‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵ، هێشتا هیچ دۆسێیه‌كیش له‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵ نه‌گه‌یشتۆته‌ دادگا.

شه‌ممه‌ری جه‌ختیشیکرده‌وه‌: سازشكارییه‌ سیاسییه‌كان به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كه‌وتن موسڵ و داگیركردنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ هه‌ندێك له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌وتنی موسڵ به‌رتیل له‌ به‌رپرسان وه‌رده‌گرن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سائیرون ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رتیلیان له‌ به‌رپرسان وه‌رگرتبێت، هه‌روه‌ك ناشتوانین ئه‌وه‌ به‌یه‌كجاری ره‌تكه‌ینه‌وه‌.

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure