باوه‌ڕناكه‌یت سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن بۆچى سه‌ردانى ئێران ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 12/06/2019‌ :: 2775‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ماڵپه‌رى شه‌هرى خه‌به‌ر بڵاویكردووه‌تەوە، ئامانجى راسته‌قینه‌ى سه‌ردانى شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن بۆ ئێران ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى رازی بكات به‌شدار ببێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رانى گروپى (20) كه‌ هه‌ر ئه‌م مانگه‌ له‌ تۆکیۆ دەبەسترێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكادا كۆببێته‌وه‌. 

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن كه‌ تا 14ى ئه‌م مانگه‌ درێژه‌ ده‌كێشێت و له‌ماوه‌ى 41 ساڵى رابوردوودا یه‌كه‌مین سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانى ئەو وڵاتەیە بۆ تاران كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ى بپێكێت، ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین رووداوى سیاسی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure