خەڵکی ئامێدی داوای وەستاندنی بۆردومانی سوپای تورکیا دەکەن

هەواڵ / کوردستان :: 12/06/2019‌ :: 209‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانى سنورى ده‌ڤه‌رى ئامێدى لە دژی بۆردومانی سوپای تورکیا گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و داواى وەستاندنی بۆردومانه‌كان ده‌كه‌ن.


ئیسماعیل چەمانکی، دانیشتوى ناحیه‌ى چه‌مانكێ و یه‌كێك له‌ به‌شداربووانى گردبونه‌وه‌كه‌ (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یرانى 2019) بە دواڕۆژی وت: ئەمڕۆ به‌شێك له‌ دانیشتوانى ناحیەی چەمانکێ-ى سەر بە قەزای ئامێدی لە بەردەم بینای ناحیەکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

وتیشی: "لە رێی یاداشتنامەیەک داوایان لە حکومەت کردووه‌ كه‌ گەریلاکانی پەکەکە دوربکەونه‌وه‌ لە گوندەکانیان و سوپای تورکیاش بۆردومانی ناوچەکەیان بوەستێنێت".

لە چەند مانگی رابردوودا بەھۆی بۆردومانی سوپاى تورکیا دوو مزگەوت لەو ناحیەیه‌ بەتەواوی خاپورکران جگه‌له‌ زیانە گیانییه‌كان و شه‌هید و برینداربوونى ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى.

ناحیەی چەمانکی سەر بە قەزای ئامێدیە له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure