ئه‌مریكا سزاى نوێى له‌دژى ئێران راگه‌یاند

هەواڵ / جیهان :: 12/06/2019‌ :: 3391‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا سزاى نوێى له‌دژى كۆمارى ئیسلامى ئێران راگه‌یاند و یه‌كێكیان سزادانى كۆمپانیایه‌كه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ عێراقه‌.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند سزاى كۆمپانیاى ساوس ۆرس ریسۆرسزى داوه‌ له‌چوارچێوه‌ى سزاكانى سه‌ر ئێران كه‌ كۆمپانیه‌كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ به‌غدایه‌ و له‌ بوارى وزه‌دا كارده‌كات ئه‌وه‌ش به‌ تۆمه‌تى هاوكارى ئێران.

 ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ سزاى دوو هاوڵاتى عێراقى داوه‌ به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سوپاى پاسدارانى ئێراندا هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌مریكا خستویه‌تیه‌ لیستى تیرۆرى وڵاته‌کەیەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure