سەردانە مێژووییەكەی سەرۆك وەزیری یابان بۆ ئێران

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 92‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شینزۆ ئابێ‌ لە سەردانێكی دوو رۆژەدا گەیشتە تاران. لە مێژووی كۆماری ئیسلامی ئێراندا ئەمە یەكەمجارە سەرۆك وەزیرێكی یابان سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

دەگوترێت ئامانجی ئەم سەردانە ناوبژیكردنە لەنێوان ئێران و ئەمریكادا كە سەرەك وەزیرانی یابان پێی دەڵێت هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گرژییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە بایەخەوە دەڕواننە ئەم سەردانە مێژووییەی سەرۆك وەزیری یابان بۆ وڵاتەكەیان كە بڕیار وایە تیایدا رابەری كۆماری ئیسلامی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە ببینێت.

پێشتر قسەكەری رەسمیی حكومەتی یابان رایگەیاند كە دوێنێ‌ سەرۆك وەزیرانی یابان سەبارەت بەو دیدارە بۆ ئێران بە تەلەفون قسەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكادا كردوە و بیروڕایان گۆڕیوەتەوە. 

چاودێرە سیاسییەكان دەڵێن پێدەچێت یابان بتوانێت گرژی و ئاڵۆزی نێوان تاران و واشینتۆن بڕەوێنێتەوە بەجۆرێك كە هەردوولا پێی قایل ببن. ئەو سەرچاوانە دەڵێن دوو ئەگەر لەبەردەمی تاران و واشینتۆندایە، یەكێكیان گفتوگۆی بێ‌ قەید و شەرت و راستەوخۆ یاخود ئیمزاكردنی رێككەوتننامەیەكی نوێ‌ لەنێوانیاندا كە بنەماكەی بریتیی بێت لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015.


پ: ک. س
 بڵاوكردنه‌وه‌: هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure