بازرگانێكی عه‌ره‌ب بە مادده‌ی هۆشبه‌رەوە ده‌ستگیركرا

هەواڵ / کوردستان :: 12/06/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: تۆمه‌تبارێكی عه‌ره‌بییان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ كاری بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ كردووه‌ و بازرگانه‌كه‌ دانیشتووی شاری موسڵه‌. 

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌: تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: دوای چاودێریكردنی كه‌سێكی گومانلێكراوی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ رۆژی 28ی ئایار، تیمه‌كانیان توانیویانه‌ تۆمه‌تبار (أ،غ،ج،م) كه‌ خه‌ڵكی شاری موسڵه‌ به‌ بڕی چوار كیلۆ و سه‌د گرام مادده‌ی هیرۆین له‌ناو هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن. 

ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: تۆمه‌تبار به‌ مادده‌ی 14ی موخه‌ده‌رات راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵی به‌رده‌وامه‌ و رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر. 

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure