سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راسپارد

هەواڵ / کوردستان :: 12/06/2019‌ :: 441‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى نوێى هه‌رێمى كوردستان مه‌سرور بارزانى، بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم راسپارد.

ئه‌و راسپاردنه‌ له‌میانه‌ى مه‌راسمێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یرانى 2018 به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڤالا فه‌رید سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌نگین قاسم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون.

راسپاردنى مه‌سرور بارزانی بۆ سه‌رۆكى حکومەتی هەرێم له‌ پاش ئه‌وه‌هات كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 11ى حوزه‌یرانى 2019  پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 87 پەرلەمانتار مەسرور بارزانی ناوزەد کرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure