چوونی ئۆتۆمبێل بۆ ناو بازاڕی کەلار قەدەغەکرا

هەواڵ / کوردستان :: 12/06/2019‌ :: 1341‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

(ئەمڕۆ 12ی حوزەیرانی 2019) بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راگەیاندراوێکی لەبارەی چوونی ئۆتۆمبێل بۆ ناوبازاڕی کەلار بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: کە چونە ژوورەوە و وەستانی ئۆتۆمبێل لەناو بازاڕدا قەدەغەیە.

باسی لەوەشکردوە: کە بڕیارەکە رۆژانە لەکاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر 7:00ی ئێوارە جێبەجێدەکرێت.

داڕشتنەوە: چ. ع

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure