دواڕۆژ
لۆكاڵ – "هاوڕه‌گه‌زخوازى نه‌خۆشى نییه" ئه‌ڵمانیا پلانى هه‌یه چاره‌سه‌رى گۆڕینى ره‌گه‌ز قه‌ده‌غه بكات
(رۆژى سێشه‌ممه 11ى حوزه‌یرانى 2019) ێنس سپان وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: پلانیان هه‌یه له‌مساڵدا یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى چاره‌سه‌رى گۆڕینى ره‌گه‌ز كه وا له كچ یان كوڕه هاوڕهگهزخوازهكه ده‌كات ئاره‌زووى سێكسى بۆ هه‌مان ره‌گه‌زى خۆى نه‌مێنێت و ئاره‌زووى بۆ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر زیاد ده‌كات".
نیوس ویك – چین دووپاتیده‌كاته‌وه كه له جه‌نگى ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناترسن
(رۆژى سێشه‌ممه 11ى حوزه‌یرانى 2019) گێنگ شوانگ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین رایگه‌یاند: چین نایه‌وێت جه‌نگى ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام ئێمه له جه‌نگی ئابووریش ناترسین، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت ئه‌و جه‌نگه درێژ بكاته‌وه، ئێمه به‌توندى وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه و تا كۆتایى ده‌جه‌نگین.
بى بى سى – ئیڤان گۆڵونۆڤ رۆژنامه‌نوسى روسى دواى ناڕه‌زاییه‌كان ئازادكرا
ئیڤان گۆڵونۆڤ رۆژنامه‌نوسى روسى دواى ئه‌وه‌ى به تۆمه‌تى بازرگانیكردن ده‌ستگیركرا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆرى خه‌ڵكى به‌دواى خۆیدا هێنا و داواى ئازادكردنى ده‌كرا و ئه‌و تۆمه‌ته‌یان به ههڵبوستراو ناوبرد، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیرى بكه‌ن، به‌هۆى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌وه (رۆژى سێشه‌ممه 1ى حوزه‌یرانى 2019) ئازادكرا و له‌كاتى ئازادكردنیدا ده‌ستیكرد به گریان و دووپاتیكرده‌وه كه له‌سه‌ر هه‌مان كارى پێشووى به‌رده‌وام ده‌بێت.
بى بى سى – له‌میانه‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران، شینزۆ ئابى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وت
(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى حوزه‌یرانى 2019) شێنزۆ ئابى سه‌رۆك وه‌زیرانى ژاپۆن به‌په‌رۆشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئێران و سیاسه‌تى ناوخۆى ئه‌و وڵاته و كهمركردنهوهى ناكۆكییه‌كانى نێوان واشنتن و تاران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران به‌ره‌و تاران به‌ڕێكه‌وت.
ته‌سنیم- عومران خان: ئه‌گه‌ر بشكوژرێم رێگه به گه‌نده‌ڵى ئابوورى ناده‌م
عومران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له هه‌ڵمه‌تى بهرانگاربوونهوهى گه‌نده‌ڵى ئابووریدا وتارێكى پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌م رێیه‌دا بشكوژرێم، ئاماده‌نیم واز له گه‌نده‌ڵه ئابوورییكانی وڵاته‌كه‌م بێنم و درێژه به بهرهنگاربوونهوهكهم ده‌ده‌م.
كۆمۆن دریمس – ته‌نیا له ده‌یه‌یه‌كدا كۆمپانیاكان 50 ملیۆن هێكتار دارستانیان له‌ناوبردووه كه رووبه‌ره‌كه‌ى هێنده‌ى خاكى ئیسپانیا ده‌بێت
له ساڵى 2010دا كۆمپانیا گه‌وره‌كان به‌تایبه‌تى كۆمپانیاكانى گۆشت و زه‌یتى خورما و سۆیا به‌ڵێنیاندا له‌ماوه‌ى 10 ساڵى داهاتوودا كۆتایى به بڕینه‌وه‌ى دارستانه‌كان بهێنن، به‌ڵام له‌برى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنه‌كه‌یان به‌رنه‌سه‌ر خراپتریان كردووه و راپۆرتێكى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ئاشتى سه‌وز ئاشكرایده‌كات ئه‌و كۆمپانیایانه به‌رپرسن له له‌ناوبردنى به‌لاى كه‌مه‌وه 50 ملیۆن هێكتار دارستان له سه‌رانسه‌رى جیهاندا تا ساڵى 2020.
وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
بڵاوكردنه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد