هونه‌رمه‌ندانى جیهان به‌شداریى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نۆتردام ده‌كه‌ن

هەواڵ / که‌لتور :: 12/06/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌به‌شداریى 28 هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كارى جیهانى، پیشانگه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ شارى پاریس-ى پایته‌ختى فڕه‌نسا كراوه‌ته‌وه‌ و داهاته‌كه‌ى ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌ى نۆتردام ته‌رخانده‌كرێت.


پیشانگه‌كه‌ هونه‌رمه‌ندانى فڕه‌نسا و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و سویسرا و كه‌نه‌دا و بریتانیا و ئه‌مریكا و چین و ژاپۆن و چه‌ندین وڵاتى دیكه‌ به‌شداریى تێدا ده‌كه‌ن و هه‌تا 27ى ته‌موزى داهاتوو كراوه‌ ده‌بێت. 

چاوه‌ڕوانده‌كرێت داهاتێكى باش كۆبكاته‌وه‌ و بخرێته‌ خزمه‌تى پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌كه‌ى نۆتردام-ه‌وه‌ كه‌ له‌ 15ى نیسانى 2019دا ئاگرى گرت و سووتا.

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure