"ناكۆكی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌ ته‌قینه‌وه‌دایه‌"

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 682‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ تاران  وتى: "بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌ مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تدایه‌"، داواشی له‌ به‌رپرسانى ئێران كرد هه‌وڵی جددی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزییه‌كانی نیوان تاران و واشنتۆن بده‌ن.


هایكو ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌ره‌تای گه‌شته‌ ره‌سمییه‌كه‌یدا بۆ تاران و له‌ كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ نامانه‌وێت ئێران ده‌ستی بگاته‌ چه‌كی ئه‌تۆمی.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌: به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌وه‌دایه‌ پابه‌ندبێت به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كه‌ مه‌ترسیدارن و  نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌، كه‌مبكاته‌وه‌.

لای خۆیشیه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا رایگه‌یاند: ئامانجی هاوبه‌شی ئێران، ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا، پابه‌ندبوونه‌ به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و رێگریكردن له‌ ناكۆكی و نائارامیی ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها سوودوه‌رگه‌تنی ئێران له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure