قه‌ڵاى هه‌ولێر ده‌برێته‌ ئه‌ڵمانیا

هەواڵ / که‌لتور :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 6740‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بڕیاره‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، پێشانگه‌ى فۆتۆگرافیى یوسف مه‌نتك به‌ ناوى (قه‌ڵاى هه‌ولێر) له‌ وه‌رزى كه‌لتووریى هاوینه‌ له‌ شارى لۆدڤیگس هافن-ى ئه‌ڵمانیا بكرێته‌وه‌.

ئه‌و فێستیڤاڵه‌ كه‌لتوورییه‌، ساڵانه‌ ئه‌نجامده‌درێت و جۆره‌ها چالاكیى وه‌ك شانۆى شه‌قام و فیلمى سینه‌مایى و پێشانگه‌ى شێوه‌كارى و فۆتۆ و كۆڕ و سیمینار و...هتدى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌برێت. 

هونه‌رمه‌ند یوسف مه‌نتك به‌ پێشانگه‌ى فۆتۆگرافیى قه‌ڵا و سیمینارێك ده‌رباره‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر به‌شداریى فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ بڕیاره‌ كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى رۆژى شه‌ممه‌ 15ى حوزه‌یرانى 2019 ده‌ست پێبكات تا 29ى هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت. 

ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیاى هونه‌رى ئه‌دریم شانۆى لاوان، ده‌كرێته‌وه‌ و شاره‌وانى ئه‌و شاره‌ى ئه‌ڵمانیایش سپۆنسه‌ریه‌تى.

قه‌ڵاى هه‌ولێر له‌ ساڵى 2014 وه‌ وه‌ك میراتى كه‌لتووریى جیهانى له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسكۆ-وه‌ تۆماركراوه‌.

له‌-خه‌بات-ه‌وه‌
پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure