هۆكارى سه‌ره‌كى كه‌وتنى موسڵ ئاشکرا دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 12/06/2019‌ :: 768‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

په‌رله‌مانتارێكى شه‌به‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق، (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی حوزەیرانی 2019) ئاشكراى كرد: گه‌نده‌ڵى هۆكاره‌ سه‌ره‌كييه‌كه‌ى كه‌وتنى موسڵ بوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ش ده‌كات کە هێشتا شانه‌ نووستووه‌كانى داعش له‌و پارێزگايه‌دا ماون.


قوسه‌ى عه‌باس، په‌رله‌مانتارى شه‌به‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق، به‌دواڕۆژى راگه‌ياند: "شانه‌ نوستووه‌كانى داعش هێشتا ماون، هيچ جوڵه‌يه‌كى حكوميش نييه‌ بۆ له‌ناوبردنيان، هه‌روه‌ك بيرى توندڕه‌وى هێشتا بوونى هه‌يه‌".

وتيشى: "پێويسته‌ حكومه‌ت رۆڵى راسته‌قينه‌ى خۆى ببينێت له‌ جێگيركردنى سه‌قامگيرى و ئاسايشدا، قه‌ره‌بووى هاووڵاتيان بكاته‌وه‌، گه‌نده‌ڵى له‌ناو ببات، چونكه‌ گه‌نده‌ڵى هۆكارى سه‌ره‌كى كه‌وتن و داگيركردنى موسڵ بوو له‌لايه‌ن داعشه‌وه‌".

جه‌ختيشيكرده‌وه‌: "ئه‌وه‌ى داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كرێت به‌ڕۆڵى خۆى هه‌ستێت، بۆ رێگريكردن له‌ دروستبوونى كاره‌ساتێکى دیکەى گه‌وره‌".

داڕشتنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure