بۆچی خەزعەلی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ئامادەنەبوو؟

هەواڵ / عێراق :: 12/06/2019‌ :: 2512‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەربارەی بەشدارینەکردنی خەزعەلی سەرۆکی بزوتنەوەکە لە ڕێوڕەسمی سوێنخواردنی نێچیرڤان بارزانی ئاشکرایانکردووه‌، "پۆستى سەرۆکى هەرێم بەلاى ئەوانەوە هاوتاى پۆستى پارێزگارە و پێویستی بەو ئاهەنگە گەورەیە نەبووە".


مەحمود روبەیعی وتەبێژی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە ماڵپەری ناسی ڕاگەیاندووه‌: لەڕووى دەستورى و یاساییەوە  پۆستى سەرۆکى هەرێم یەکسانە بە پۆستى پارێزگار، هەربۆیە بڕیاریانداوە خەزعەلى سەرۆکی بزووتنەوەکەیان لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادە نەبێت.

وتیشی: "لەم بۆنەیەدا ئاهەنگێکی گەورە سازکراوە، تەنانەت بۆ دانانى سەرۆک کۆمار و مەسعود بارزانى سەرۆکى پێشووى هەرێم ئەنجامنەدراوە، ئەمەش وادەکات بیرۆکەی دەوڵەت لەناو دەوڵەت دروستبێت، هەربۆیە پاش گفتوگۆکرد و  ئاڵوگۆڕی بیروڕا، بڕیارماندا سەرۆکی بزووتنەوەکەمان لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشدار نەبێت".

وەرگێڕان: ه.ف
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure