له‌ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ژنێك كوژرا

هەواڵ / عێراق :: 12/06/2019‌ :: 3199‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی دیاله‌ رایگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ قه‌زاى خاڵس، ژنێك كوژرا و منداڵێكی به‌ ره‌گه‌ز كچ-یش برینداربوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی دیاله‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌: به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ قه‌زای خاڵس له‌ دیاله‌، شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ دروست بووه‌و ژنێك كوژراوه‌و منداڵێكی كچ-یش برینداربووه‌.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: كۆتایی به‌ شه‌ڕه‌كه‌ هێنراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

ئامادەکردن و بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure