خۆپیشاندەران ڕێگەی بەسڕە-بەغدا دەگرن

هەواڵ / عێراق :: 12/06/2019‌ :: 177‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری بەسڕە، ئەمڕۆ چوارشەممە چەند خۆپیشاندەرێکی توڕە، ڕێگەی بەسرە-بەغدا یان گرت و لە ناوچەی کەرمە لە باکوری پارێزگاکە چەند تایەیەکیان سوتاندووە.

سەرچاوەکە بە ماڵپەری (بەغداد ئەلیەوم)ی ڕاگەیاند کە "لە ناوچەی کەرمە لە باکوری بەسڕە چەند خۆپیشاندەرێکی توڕە ئاگریان بەرداوەتە چەند تایەیەک و رێگەی بەغدایان داخستووە".
وتیشی"خۆپیشاندانەکە بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەباوە بووە" و بۆ ئەم مەبەستە دەوری فەرمانگەی کارەبایاندا و گفتوگۆیەکی توند لە نێوان بەڕێوبەری فەرمانگەکە و خۆپیشاندەرەکان روویدا، ئەویش بە بڕینی کارەبای ناحیەکە هەرەشەی لێکردن".
هەروەها بەپێی سەرچاوەکە "خۆپیشاندەرەکان خەڵکی ناوچەی سیبەی سەر ڕێگەی فاو-بەسرەن" و پایزی ساڵی پیشووش بەمەبەستی کەمی خزمەتگوزاریەکانی ئاو و کارەبا و دابینکردنی هەلی کار خۆپیشاندانیان کرد.

وەرگێڕان: هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure