ڤیدیۆ: به‌رپرسێكى باڵا مرد و زیندوو بووەوە

هەواڵ / که‌لتور :: 12/06/2019‌ :: 7281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ پایزى ئه‌مساڵدا، سائیب عوره‌یقات كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى فه‌ڵه‌ستین، نه‌شته‌رگه‌ریى چاندنى سى-یه‌كانى له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌مریكا بۆ كراوه‌ و ده‌ڵێت: "سێ خوله‌ك و 20 چركه‌ مردم و دوایى زیندوو بوومه‌وه‌".


ئه‌م وته‌یه‌ى عوره‌یقات له‌ میانه‌ى دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیى كه‌ناڵێكى ئوردن-یدا بووه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر خودى عوره‌یقات به‌شێكى كه‌مى دیداره‌كه‌ى، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ى كه‌ باس له‌ مردنه‌كه‌ى خۆى ده‌كات، له‌ فه‌یسبوك-ى خۆیه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تيیه‌كانى پڕ كرد.

ئه‌گه‌رچى عوره‌یقات ورده‌كاریى مردنه‌كه‌ی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت: "له‌و 3 خوله‌ك و 20 چركه‌یه‌دا به‌خێرایى با له‌ بۆشاییدا ده‌ڕۆیشتم، به‌ڵام به‌ فڕین نا. هه‌ندێك له‌و ده‌موچاوانه‌م بینى كه‌ پێشتر بینیبوومن، به‌ڵام ناوه‌كانیانم بیرنایه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌یان پێدام كه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ منیش گه‌ڕامه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌و ماوه‌ى مردنه‌کەمدا كه‌ وه‌ك پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن دڵم به‌ته‌واوى وه‌ستا بوو، بیرم له‌ هیچ كه‌س و هیچ شتێك نه‌ده‌كرده‌وه‌، ته‌نیا له‌ دۆخێكى نائاسایدا و له‌ ترسێكى زۆردا بووم".

پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure