گەنجێک لە زێى گەورەدا خنکا

هەواڵ / کوردستان :: 11/06/2019‌ :: 990‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ لە روباری زێی گەورەدا لە قەزای بەردەڕەش خنکا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی دھۆکیش دەڵێت: "ئەمساڵ چوار کەس لە سنوری دھۆک خنکاون".


بێوار عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک (ئەمڕۆ سێشەممە 11ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی (غەسان غانم)ی تەمەن 20 ساڵ کە دانیشتووی ناحیەی کەلەکی سەر بەقەزای بەردەڕەشە لە روباری زێی گەورەدا خنکا.

وتیشی: "دواتر تیمەکانی ژێرئاو گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە".

لە بارەی رووداوەکانی خنکان لە سنوری پارێزگای دھۆک بێوار وتی: "لە سەرەتای ئەمساڵ تا ئێستا چوار کەس لە سنوری دھۆک خنکاون و شەش کەسیش لە خنکان رزگارکراون".

پ: ن. ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure